• سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە دكتۆر عەبدئەلەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عێراق كرد

    2024/ 09 /08 

    سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە دكتۆر عەبدئەلەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عێراق كرد

    بەرێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە فەخامەتی سەرۆك كۆمار بەڕێز دكتۆر عەبدولەتیف ڕەشید كرد، لەم دیارە بیروڕا سەبارەت بە دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە تاتوێ كرا، هەردوولا جەخیتان كردەوە لەسەر پشبەستن بە بنەما دستوورییەكان و یاساییەكان بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان لە هەموو گۆڕەپانەكاندا.

    سەماحەتی حەكیم جەختی كردەوە لەسەر پاڵپشتی حكزمەت لە رێرەوی گەشەپێدان و خزمەتگوزاری دا، داواشی كرد هەڵوێستێكی هاوبەش هەبێت لە قەڵاچۆكردنی گەندەڵی و گرنگی مامەڵەكردن لەگەڵی بەپێی ستارتیژیەكی تازە و ڕوون كە بنەمایەكەی وشك كردنی سەرچاوەكان بێت و سیستەمی تازەی داتاكردن بخرێتە كار و ڕێگا نەدرێت نەفس نزمەكان دەستیان بەپارەی گشتی بگات.

    سەمتحەتی بانگەشەی دووپات كردەوە بۆ یەكلایی كردنەوەی دیاری كردنی سەرۆكێكی تازە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران و سەماحەتی لەگەڵ فەخامەتی سەرۆك ئەستۆی ئەوەیان خستە سەر پێكهاتەی سوننەی بەڕیز و گوتیان دەبێت ئەو كەسەی دادەنرێت كەسایەتیەكی شایستە و هەموو لەسەر كۆك بن، گوتیشی دیاری كردنی سێ سەرۆكایەتیەكە لە خۆیەوە دانەنراوە بەڵكو بۆ ئەوە بوو تا هەموو پێكهاتە گەورەكان بوونیان لە دیمەنی سیاسی و دروست كردنی بڕیار هەبێت.

    لە دۆسێی پێشهاتەكانی غەزە، بەڕیز حەكیم جەختی كردەوە كە پێوستە شەری زاڵمانە بوەستێنرێت، هەروەها ستایشی هەڵوێستی ڕوون و توندی عێراقی كرد لەسەر ئاستی مەرجەعیەت و حكومەتدا،هەروەها لەسەر ئاستی سیاسی و میللیشدا كە هەموو بەرگری لە گەلی فەلەستینی و قەیڕانە سیاسییەكەی دەكەن.

    Related News