• سەماحەتی حەكیم ستایشی قوربانییەكانی عێراقییەكان بەهەموو پێكهاتەكانی دەدات لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕژێمی دیكتاتۆریدا

    2024/ 09 /08 

    سەماحەتی حەكیم ستایشی قوربانییەكانی عێراقییەكان بەهەموو پێكهاتەكانی دەدات لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕژێمی دیكتاتۆریدا

    لەمیانەی چاوپێكەوتنی لەگەڵ كەسوكاری هەڵگرانی كارتی سوور، ئەو توێژەی كە بەدەست زوڵم زۆرداری ڕژێمی دیكتاتۆری مەینەتی و ئازاری زۆریان چێشت بەهۆی ڕەتكردنەوەیان بۆ شەڕ و هەڵوێستە سەیرەكانی ڕژێمی قۆناغی پێشوو، بەڕیو عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی داوای كرد كە ئەو تاوانانەی بەرامبەر ئەو توێژە ئەنجامدراوە دۆكۆمێنت بكرێت تا نەوەكانی داهاتووش بزاننكە ئەو توێژە چییان بەسەر هاتوە،جەختیشی كردەوە لەسەر ئەوەی كە پێویستە میدیاكان و ڕێكخراوانی كۆمەڵگەی مەدەنی بەو ئەركە هەڵبستن.
    سەماحەتی ڕوونیشی كردەوە كە گۆڕانكارییەكانی سروشتی دۆخی عێراقی ئەوە بوو كە پێشتر گەلی عێراق بەبێ ویستی خۆی پەلكێشی شەڕەكن دەكرا بەڵام ئێستا ئازادی و ئازادی رای دەربڕینیشی بەڕێژەیەكی باش هەیە.

    سەماحەتی ستایشی قوربانییەكانی عێراقییەكانی لەهەموو پێكهاتەكان كرد لە بەرەنگاربوونەوەی ڕژێی دیكتاتۆری و بنیات نانی ئەزموونی ئێستای عێراق و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بەهەموو جۆر و بیرۆكە و ناونیشانەكانی.

    Related News