• سەماحەتی حەكیم ..سەقامگیری سیاسی لە عیراق بەرهەمی قوربانییەكانی گەلی عێراق بوو لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و بنیاتنانی ئەزموونێكی دیموكراتی تازە

    2024/ 09 /08 

    سەماحەتی حەكیم ..سەقامگیری سیاسی لە عیراق بەرهەمی قوربانییەكانی گەلی عێراق بوو لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و بنیاتنانی ئەزموونێكی دیموكراتی تازە

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕێز فۆتۆشی ماتسۆمۆتۆ باڵیۆزی ژاپۆن لە بەغدا كرد و لەگەلی باسی لە پێشهاتە سیاسییەكانی ناوچەكە و پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان بەغدا و تۆكیۆی لە بوارەكانی ئابووری و رۆشەنبیری و زانستی كرد.
    سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی پێویستە سوود لە ئەزموونی ژاپۆن لە بواری بنیاننان و ئاوەدان كردنەوە وەربگیرێت، گوتیشی عێراق بۆچوونێكی زۆر باشی لەسەر كاری كۆمپانیا ژاپۆنییەكان هەیە، داواشی كرد ئامادەبوونی زیاتری ئەم كۆمپانیا ژاپۆنیانە لە هەلەكانی وەبەرهێنانی عێراقیدا هەبێت.

    سەماحەتی حەكیم سروشتی سەقامگیری سیاسی لە عێراق ڕوونكردەوە و گوتی ئەوە لە ئەنجامی قوربانییەكانی گەلی عێراق بووە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرور و بنیاتنانی ئەزموونی دیموكراتی تازەدا، داواشی كرد هەموو بەشداری بكەن تا ئەو سەقامگیرییە بۆ سەقامگیرییەكی هەمیشەیی بگۆڕن.

    Related News