سەماحەتی حەكیم پیرۆزبایی لە كچە پاڵەوانی عێراق كرد بەبۆنەی بردنەوەی میدالیای زێری پارلۆمپیاتی پاریس لە یاری تێنسی سەر مێزدا
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پێرۆزبایی لە نەجلە عیماد كچە درەوشاوەكەی عێراق كرد كە لە پارلۆمپیاتی پاریس توانی میدالیای زێڕ لە یاری تێنسی سەرمێز بەدەست بهێنێت، سەماحەتی لە تیلیگرامی خۆی نووسیویەتی " پیرۆزبایی لە كچە درەوشاوەكەی عێراق نەجلە عیماد و لیژنەی پارالۆمپی دەكەین بەبۆنەی بردنەوەی ئەو كچە پاڵەوانە بۆ میدیالیای زێڕیی تێنسی سەرمێز لە پارالۆمپیاتی پاریس و چوونە سەر ستێجی سەركەوتوان، ئەو بردنەوەیەش بەڵگەیەكی گەورەی دیكە لەسەر توانای ڕۆڵەكانی ئەو نیشتمانە لە ڕكابەری كرد و بەدەستهێنانی دەستەكەوتی مەزن.
داوا لە لایەنە پەیوەستەكان دەكەین كە ئم جۆرە توانا نایابانە بدۆزنەوە و سەرپەرشتی توێژی خەڵكانی خاوەن پێداویستی تایبەت بكەن، بۆ ئەوەی سەركەوتنی زیاتر دەستەبەر بكەین و ئاڵای عێراق لە بۆنە نێودەوڵەتییەكان بەرز بكەینەوە.