سەماحەتی حەكیم چاوی بە باڵێۆزی بەریتانی دەكەوێت و لەگەڵی باسی پێشهاتەكان و پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات دەكات
بەرێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕێز سیتیفن هیتشن بالیۆزی بەریتانیا لە عێراق كرد و لەم دیدارەش باس لە پێشهات و دۆخی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات و چۆنیەتی پێشخستنی كرا كە بەشیوەیەك بێت خزمەتی هەموو لایەك بكات و سەروەری عێراقیش تێدا پارێزراو بێت.
سەماحەتی حەكیم ستایشی ئاستی حكومەتی لە ڕووی خزمەتگوزاری و گەشەپێدان كرد و لەهەمان كاتدا جەختی كردەوە لەسەر پالپشتی حكومەت لەم ڕێرەوە لەبەر ئەوەی رۆڵی گرنگی هەیە لە پتەوكردنی پەیوەندی هاوڵاتیان بە ڕژێمی سیاسی، دووپاتیشی كردەوە كە پێویستە سەقامگیری سیاسی عێراق پارێزراو بێت و هەوڵ بدرێت بۆ سەقامگیرییەكی هەمیشەیی بگۆڕدرێت.
سەماحەتی حەكیم داوای كرد سوود لە ئەزموونەكانی ئەو ولاتانە لە بواری چاكسازی دارایی و ئابووری وەربگیرێت تا لەگەڵ سروشتی عێراقی بگونجێت و ڕوونی كردەوە كە ئەزموونی بەریتانیا لەم ڕوانگەیە زۆر گرنگە.
سەماحەتی ئاماژەشی كرد كە دەستوری عێراق زامنێكە بۆ ئازادی دەبڕینی و بیروباوەڕ، بۆیە پێویستە ڕێزی لێ بگیرێت و وەك مەرجەعێكی سەرەكی لە سیستەمی دیموكراتی سەیر بكرێت.