• سەماحەتی حەكیم .. ڕێگای گەشەپێدان هەلێكی گرنگە بۆ بەغدا و ئەنقەرە و ناوچەكە و جیهانیش لەبەر ئەوەی خاڵی بەیەك گەیشتنی ڕۆژهەڵات و رۆژئاوایە

    2024/ 09 /06 

    سەماحەتی حەكیم .. ڕێگای گەشەپێدان هەلێكی گرنگە بۆ بەغدا و ئەنقەرە و ناوچەكە و جیهانیش لەبەر ئەوەی خاڵی بەیەك گەیشتنی ڕۆژهەڵات و رۆژئاوایە

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕیز عەلی رەزا كۆنای بەرپرسی دۆسێی عێراق لە وەزارەتی دەرەوەی توركیا كەوت و لەم دیدارە كە بۆرا ئەنان بالیۆزی توركیا لە بەغدا ئامادەی بوو، قووڵی پەیوەندی نێوان عێراق و توركیا گرنگی پتەوكردنی ئەو پەیوەندییە و ڕەچاوكردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەكان و یەكخساتنی هەڵوێست سەبارەت بە كەیسە گرنگییەكانی هەرێم و ناوچەكە گرنگترین تەوەرەكانی دیدارەكە بوو.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە تەواوكاری ئابووری لەگەڵ توركیا هەبێت، هەروەها ڕوونی كردەوە كە ڕێگای گەشەپێدان هەلێكی زیندووە بۆ بەغدا و ئەنقەرە و وڵاتانی ناوچەكە و هەموو جیهانیش لەبەر ئەوەی خاڵێكی بەیەك گەیشتنی ڕۆژهەڵات و رۆژئاوایە، سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر پاراستنی سەروەری عێراق و بەگرنگی زانی بێ لایەنی لە سەرجەم ڕێكەوتنە دوو قۆڵیەكانی نێوان هەردوو لا هەبێت، داواشی كرد ڕێكەوتنی بەڕێوەبردنی ئاو و زیاد كردنی پشكی عێراق جێبەجێ بكرێت.

    لەكۆتایشدا گوتی پێویستە شەڕی زاڵمانەی غەزە بوەستێنرێت و هەڵوێستێكی ئیسلامی یەكگرتوو هەبێت وبەرپرسیارێتی ڕاگرتنی ماكینەی كوشتنی ئیسرائیلی بۆ فەلەستینییە سڤیلەكانی خستە ئەستۆی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی .

    Related News