سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە جەواد ساعدی ئەمینداری گشتی ڕەوتی جیهاد و بنیاتنان كرد
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز جەواد ئەلساعدی ئەمینداری گشتی ڕەوتی جیهات و بنیاتنان، لەم دیدارەدا هەردوو لا پیرۆزبایی ڕۆژبوونی پێغەمبەری پاكیان ئاڵوگۆڕ كرد، هەروەها پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی عیراق و ناوچەكە و چۆنیەتی پالپشتی كردنی حكومەت لە ڕێرەوی خزمەتگوزاری و گەشەپێدان تاوتوێ كرا.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە پێویستە سەقامگیری بەدی هاتوو بە پارێزراوی بمێنێتەوە، گوتیشی لە كاتی كێشە و ناكۆكییەكان دەبێت پەنا بۆ دەستوور ببرێت، ڕوونیشی كردەوە كە گرنگە سەقامگیری ئیستا بۆ سەقامگیرییەكی هەمیشەیی بگۆڕدرێت، ئەوەش گەشەپێدان دەهێنێتە دی و پەیوەندی هاوڵاتی و ڕژێمی سیاسیش بەتین دەكات.