• سەماحەتی حەكیم چاوی بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوەدیارەكانی پارێزگای ئەنبار دەكەوێت و دووپات دەكاتەوە كە گرنگە بابەتی سەرۆكێكی تازە ئەنجومەنی نوێنەران یەكلایی بكرێتەوە

    2024/ 09 /05 

    سەماحەتی حەكیم چاوی بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوەدیارەكانی پارێزگای ئەنبار دەكەوێت و دووپات دەكاتەوە كە گرنگە بابەتی سەرۆكێكی تازە ئەنجومەنی نوێنەران یەكلایی بكرێتەوە

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە كۆمەڵێك لە شێخ و پیاوە دیارەكانی پارێزگای ئەنبار، سەرەتا پیرۆزبایی رۆژبوونی پێغەمبەری (د خ) لەسەر بێت لێكردن و ڕوونی كردەوە كە پێشكەوتنی گەورە لە دیمەنی عێراقی بەدی هاتوە، لەبەر ئەوەی عێراق بەدرێژایی مێژووی ڕكابەری گەورەی ڕووبەڕوو بووەتەوە لەوانە مەزهەبی و كۆمەلایەتی و ئەمنیش، گوتیشی مێژووی عێراق و شارستانیەتی و وەستانی رۆڵەكانی وایكرد كە عێراق ئەو ڕكابەرییانە تێپەڕ بكات.

    سەماحەتی ئاماژەی كرد كە تایفییەت شتێكی كۆمەڵگەیی نییە بەحوكمی فرە مەزهەبی لەنێو هۆزەكاندا بەڵكو سیاسییە، پێویستە ئەو فرەییە بقۆزینەوە بۆ ئەوەی عێراق بە وڵاتانی جیهان ببەستینەوە لەڕێگەی باشی بەڕێزەبردنی ئەو فرەییە، ڕوونیشی كردەوە كە تیرۆر هەمیشە لەسەر ناكۆكی سیاسی ماوەتەوە لەگەڵ بەگژخستنی خەڵك بەیەكدا.

    هەروەها دووپاتی كردەوە كە عێراق لە دۆخێكی سەقامگیری تێپەڕ دەبێت كە پێشتر بەخۆیەوە نەبینیوە بەتایبەتی لەسەر ڕووی ئەمنی سیاسی و كۆمەڵایەتی.

    هەروەها ئاماژەی بەو ئەركە كرد كە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكێكی تازە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجامدراوە، بۆ پڕكردنەوەی بۆشایی یەكێك لە سێ سەرۆكایەتییەكە، داواشی كرد سەقامگیری پەرە بسەنێت و بۆ سەقامگیرییەكی هەمیشەیی بگۆڕدرێت، دووپاتیشی كردەوە كە عێراق لەپێش چاوی هەمووان جێی سەرنجە بەهۆی ئەو پێشكەوتنەی لەهەموو بوارەكان بەدەستیهێناوە.

    سەبارەت بە دۆسێی قەرەبووەكان سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە هەیە شایەنی ئەوەیە قەرەبوو بكرێتەوە، هەندێكیش هەن چەند كون و كەلەبەرێكیان قۆستوەتەوە بۆ ئەوەی قەرەبوو بكرێنەوە كە مافیشیان نییە، بۆیە پێشنیاری كرد پشت بە شایەتی خەڵك ببەسترێت بۆ ئەوەی زیان لێكەوتووە ڕاستەقینەكان دیاری بكرێنەوە و خێراتر كارەكان بەڕێوە بچن.

    سەبارەت بە یاسای لێبوردنی گشتی، سەماحەتی جەختی كردەوە كە ئەوە ئەو كەسانە ناگرێتەوە كە دەستیان لەخوێنی خەڵكی بێ تاوان ناوە، داواشی كرد ئەو دۆسێیە دوور لە موزایەدەی سیاسی لەم لا و ئەو لا.

    Related News