سەماحەتی ستایشی هەوڵەكنی حكومەت دەكات سەبارەت بە كۆتایی هێنان بە دۆسێی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی و داوای پەیوەندی دوو قۆڵی لەگەڵ چەند دەوڵەتێك دەكات كە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی نیشتمانی پاراستنی سەروەری بێت
بەرێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز ئالینا رۆمانیسكی باڵیۆزی ئەمەریكا لە بەغدا كەوت و لەم دیدارەش باسی پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە و پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان بەغدا و واشنتۆن كرا، سەماحەتی حەكیم ستایشی ئەركەكانی حكومەتی عێراقی كرد سەبارەت بە گفتوگۆكردن بۆ كۆتایی هێنان بە دۆسێی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش، دووپاتیشی كردەوە كە گرنگە ئەمجارە ئەوە بگۆڕێت بۆ پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان عێراق و هەندێك وڵاتانی هاوپەیمانێتیەكە بە مەرجێك بەرژەوەندی عێراق و سەروەری تێدا پارێزراو بێت.
سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر گرنگی پتەوكردنی بەهاكانی دیموكراتیەت لە كۆمەڵگەدا و پاراستنی مافی هاوڵاتیان لە دەربڕین لەهەمان كاتدا ڕوونی كردەوە كە مافەكان بنەمای دەستووری و یاسایین و ناكرێت بازیان بەسەردا بدرێت.
سەماحەتی داوای كرد كە شەڕی غەزە رابگیرێت و گوتی ئەوانەی دەیانەوێت گرژیەكان كەم بكەنەوە لە ناوچەكە پێویستە لەسەریان فشاری زیاتر بخەنە سەر قەوارەی زایۆنی بۆ ئەوەی ئەم شەڕە زاڵمانە بوەستێنن لەبەر ئەوەی ئەوان هۆكارێكی سەرەكی گرژی و بەرزكردنەوەی ئاستی شەڕەكەن، سەماحەتی هۆشداری دا لەوەی پانتایی شەڕەكە و ململانێیەكان فروانتر بێت و ئیسرائیلیش لە پێشێلكردنی یاسا نێودەوڵەتییەكان و كوشتنی بە بەرنامەی منداڵان و ژنان و خەڵكی سڤیل بەردەوام بێت.
سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر گرنگی دان بە باشكردنی دۆخی توێژەكانی كۆمەڵگا و گوتیشی پێویستە ژنان مافیان پێ بدرێت و دادپەرەوەرانە وەك نیوەی كۆمەڵگا سەیر بكرێن.