سەماحەتی حەكیم داوای دابین كردنی زەمینەی گونجاو بۆ گەڕانەوەی ئاوارە ئێزیدییەكان دەكات
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز ساحیب خدر ئەندامی نوێنەرانی پێشوو، لەم دیدارە باس لە پێشهاتەكانی دۆسیی پێكهاتە عێراقییەكان كرا بەتایبەتی دۆسێی پێكهاتەی ئێزیدی، سەماحەتی جەختی كرد لەسەر لابردنی ئەو مەینەتییانەی ڕووبەڕووی ئەو پێكهاتەیە هاتوەتەوە و داوای كرد زەمینەی گونجاو دابین بكرێت بۆ ئەوەی ئاوارەكان بگەڕێنەوە، هەروەها داوای دووپات كردەوە لەسەر جێبەجێكردنی ڕێكەوتنی سینجار دووپاتیشی كردەوە كە گرنگە سەقامگیری ئەمنی لەو شارە پارێزراو بێت، ئەو بەرپرسیارێتیەشی خستە ئەستۆی هەمووان.