• سەماحەتی حەكیم داوای سوود وەرگرتن لە ئەزموونی هیند لەبواری خوێندن و تەندروستی و وزە دەكات

    2024/ 09 /02 

    سەماحەتی حەكیم داوای سوود وەرگرتن لە ئەزموونی هیند لەبواری خوێندن و تەندروستی و وزە دەكات

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز براشانت بیسای باڵیۆزی هیند لە بەغدا كەوت بە بۆنەی نزیكبوونەوەی تەواو بوونی ئەركی وەك سەرۆكی نێردەی دیپلۆماتی وڵاتەكەی لە بەغدا، سەماحەتی ستایشی ئەو ئەركەی كرد كە لە ماوەی پێشووی لە عێراق پێشكەشی كردبوو و هیوای خواست لە ئەركی داهاتووی سەركەوتوو بێت.
    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە پەیوەندی نێوان عێراق و هیند قووڵە و داوای كرد كە بەرەو پێش بچێت بە تایبەتی لە بوارەكانی تەندروستی و رۆشەنبیری و فێركاری دا جگە لە هاریكاری لە بواری وزە و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی هیند و كۆمپانیاكانی لە بواری بنیاتنان و ئاوەدان كردنەوە.
    سەماحەتی  سروشتی دۆخی سیاسی عێراقی ڕوونكردەوە و گوتی ئێمە لە دۆخێكی سەقامگیر دەژین لەسەر ئاستی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئەمنی، هەروەها پێویستە ئەوە بپارێزین و هەوڵ بدەین بۆ سەقامگیری هەمیشەیی بگۆڕین، هەروەها پالپشتی خۆی بۆ حكومەتی سوودانی دەربڕی بەتایبەتی لە هەردوو بواری ئاوەدان كردنەوە و گەشەپێدان.

    سەماحەتی بانگەشەی دووپات كردەوە بۆ ڕاگرتنی شەڕی غەزە، گوتیشی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەبەرپرسبارزانی بۆ ئەوەی ئەو قەسابخانانە ڕابگرێت كە هێزەكانی داگیركەری ئیسرائیلی بەرامبەر ڕۆڵەكنی گەلی فەلەستینی ئەنجامی دەدەن.

    Related News