سەماحەتی حەكیم چاوی بە شیخ ئەعەتییە دەكەوێت و پالپشتی خۆی بۆ حكومەت لەڕووی خزمەتگوزاری دووپات دەكاتەوە
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی چاوی بە بەڕێز شێخ خالید ئەعەتییە سەرۆكی پێشووی حەج و عەمرە كەوت، لەم دیدارە باس لە دۆخی سیاسی عێراقی و پێشهاتە گشتییەكانی وڵات كرا، سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە پاڵپشتی لە حكومەت بكرێت سەبارەت بە ڕێرەوی خزمەتگوزاری و گەشەپێداندا.
هەروەها دووپاتی كردەوە كە پێویستە سەقامگیری ئێستای سیاسی و كۆمەلایەتی و ئەمنی بە پارێزراوی بمێنێتەوە و كاری لەسەر بكرێت تا بۆ سەقامگیرییەكی هەمیشەیی بگۆڕدرێت، هەروەها هەردوو لایەن باسیان لە ڕكابەرییە رۆشەنبیری و بیرۆكە نەخوازراوەكان كرد، سەماحەتی حەكیم داواشی كرد چارەسەری هزری و ئابووری و كۆمەلایەتی پەیڕەوی بكرێت بۆ ئەوەی ئەو كێشانە چارە بكرێن.