• سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە بۆلانی دەكات و پێشهاتە سیاسییەكان لەگەڵی تاوتوێ دەكات

    2024/ 09 /01 

    سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە بۆلانی دەكات و پێشهاتە سیاسییەكان لەگەڵی تاوتوێ دەكات

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕێز جەواد ئەلبۆلانی ئەندامی لیژنەی ئەمن و بەرگری ئەجومەنی نوێنەران كرد، لەم دیدارە باس لە پێشهاتە سیاسییەكان و دۆسێی هەڵبژاردنی سەرۆكێكی تازە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران كرا، سەماحەتی گوتی گرنگە بابەتی هەڵبژاردنی سەرۆكێكی تازە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران لە پێكهاتەی سوننەی بەڕێز یەكلایی بكرێتەوە، پێویستە ئەو كەسەش سیفاتی سەركردایەتی هەبێت و مێژووێكی سیاسی هەبێت.
    سەماحەتی باسی چەند یاسایەكی كرد كە لەسەر مێزی كارەكانی ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێ دەكرێت و جەختی كردەوە لەسەر لایەنی چاودێری و تەشریعی بەو پێیەی كە هەردوو باڵی كاری نوێنەرایەتین.

    Related News