سەماحەتی حەكیم داوا دەكات حكومەتە نێوخۆییەكان دەستەڵاتی دەستووری و یاساییان پێ بدرێت
بەرێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی دووپاتی كردەوە كە گرنگە حكومەتە نێوخۆییەكانی پارێزگاكان لە ژیانی هاوڵاتیان نزیك بن و ئاگاداری ئەو خزمەتگوزارییانە بن كە پێشكشیان دەكرێت، داواشی كرد سەرجەم دەستەلاتە دەستووری و یاساییان پێ بدرێت تا جوولە بە پرۆژەكان بكەن و سروشتی گەشەپێدانیش بەرەو پێش ببەن.
سەماحەتی لەمیانەی چاوپێكەوتنی دكتۆر مستەفا كوبێسی و چەند ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگاكانی بەغدا و ئەنبار گوتی پێویستە تەواوكاری لە ڕۆڵی حكومەتە نێوخۆییەكان و دامودەزگا ناوەندییەكان و وەزارەتەكان هەبێت لەبەر ئەوەی ئەوە زۆر گرنگە و پێویستە، داواشی كرد پرۆژە پەك كەوتوەكان لەگەڵ ئەو پرۆژانەی بەڕێژەیەكی زۆر ئەنجام دراون و ئێستا وەستێنراون جارێكی دیكە دەست پێ بكرێنەوە و تەواو بكرێن، هەروەها داوای كرد لاوان دۆخیان باش بكرێت و سەرپەرشت بكرێن لەبەر ئەوەی ڕێژەی ئەوان گەلێك زۆرە و پێویستە پارێزراو بن لە هەندێك بیرۆكەی نەخوازراو كە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.