سەماحەتی حەكیم چاوی بە بەڕێز محەمەد عەبدئەلعەزیم حوسی زانای ئاینی یەمەنی دەكەوێت
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز محەمەد عەبدئەلعەزیم ئەلحوسی كەوت كە یەكێكە لە زانا دیارەكانی یەمەن، لەم دیدارە باس لە پێشهاتەكانی گشتی ناوچەكە و چۆنیەتی پتەوكردنی هاریكاری و هەماهەنگی لەنێوان هەردوو ولات كرا بۆ ئەوەی گەرێنتی سەقامگیری ناوچكە و شكۆی خەڵكەكەی زامنكراو بێت.
سەماحەتی ئاماژەی بەو ڕكابەرییانە كرد كە ڕووبەڕووی نەتەوەی ئیسلامی دەبێتەوە و بەتایبەتی هزری و رۆشەنبیری دوپاتیشی كردەوە كە گرنگە هەڵوێستەكان یەكخرێن بۆ ئەوەی ڕووبەڕوویان ببینەوە و گوتیشی دامودەزگا ئاینی و كۆمەڵایەتییەكان و پیاوە ئانییەكان رۆڵێكی كاریگەریان لەوە دەبێت.
سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردوەتەوە كە پێویستە سەركەوتن بۆ گەلی فەلەستینی بێت و شەڕ و قەسابخانەكان ڕابگیرێت كە قەوارەی ئیسرائیلی دەیكات، ئەستۆی ئەوەشی خستە سەر كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەبەر ئەوەی بەرپرسیارە لە جێبەجێكردنی یاساكان و بڕیارە مێودەوڵەتییەكان تا فشار بخرێتە سەر قەوارەی داگیركەر بۆ ئەوەی شەڕی غەزە بوەستێنێت.