سەماحەتی حەكیم داوای سیاسەتی كرانەوە بەرامبەر سەرجەم پێكهاتەكانی كەركووك دەكات
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە هەردوو بەڕێز نەزار ئامێدی وەزیری ژینگە و بەڕێز خالید شوانی وەزیری داد كەوت، لەم دیدارەدا باس لە پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە و پرۆژەكانی حكومەتی ناوەندی لەڕووی گەشەسندن و خزمەتگوزاری و پێشهاتەكانی دۆسێی پارێزگای كەركووك كرا.
سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە كەركووك عێراقێكی بچووك كراوەیە و سەركەوتن تێیدا سەركەوتنی هەموو عێراقە و داوای كرد كە سیاسەتی كرانەوە و لەخۆگرتن بەرامبەر هەموو هێزە سیاسییەكان و پێكهاتەكان پەیڕەوی بكرێت، سەماحەتی جەختیشی كردەوە لەسەر جێبەجێكردنی سەرجەم پڕۆگرامەكانی خزمەتگوزاری حكومەت و بەرپرسیارێتی پتەوكردنی سەقامگیری ئێستاشی خستە ئەستۆی هەمووان بۆ ئەوەی بۆ سەقامگیرییەكی هەمیشەیی بگۆڕدرێت لەبەر ئەوەی ئەو سەقامگیرییە بە قوربانی زۆر و خوێنی عێراقییەكان بەهەموو پێكهاتەكانی بەدی هاتوە.