سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە بەڕێز حەسەن خومەینی دەكات و گرنگی سەردانی چلە دووپات دەكاتەوە لە لەیەك نزیك كردنەوەی گەلانی ناوچەكە و جیهانی ئیسلامیدا
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كوت بە ڕووناكبیری بەڕێز حەسەن خومەینی نەوەی ئیمام خومەینی كەوت (نهێنی پارێزراو بێت) و لەم دیدارە بەڕێز حاجی هادی عامری ئامادەی بوو، سەماحەتی حەكیم بەخێر هاتنی ئەوی لە بەغدا كرد و باسی یادەوەریی و ڕۆلی ئیمامی كۆچكردووی لە سەرپەرشتی ئوممەتی موسڵمانان كرد و ئاماژەی بە پێشهاتەكان و ڕووداوەكانی ناوچەكە و كاریگەری لەسەر دۆخی ئەمنی و پەیوەندییەكانی ولاتانی ناوچەكە لە نێوان خۆیان كرد.
سەماحەتی گرنگی ئەو پەیوەندییەی نێوان عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێرانی خستە ڕوو، گوتیشی سەردانی چلە هەلێك بوو بۆ یەكگرتنی گەلانی ناوچەكە و جیهان لەسەر ڕێگای ئیمامی حوسێن (سڵاو لێ بێت)كە هێمای باوكایەتی و چاكە بووە، هەروەها هەڵوێستی گەلی عێراقی لەخزمەتكردنی سەردانیكەرانی چلەكە لە ناوەوە و دەرەوەی عێراق بەرز نرخاند و داوای لە میدیاكان كرد تیشك بخەنە سەر ئەو كۆبوونەوە ملیۆنییە بەسامەی كە لە كەش و هەوا و جوگرافییایەكی سەخت ڕوویداوە.
سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر گرنگی ڕووبەڕووبوونەوەی ڕكابەرییە هزرییەكان كە ڕووبەڕووی كۆمەڵگەی ئیسلامی دەبێتەوە، دووپاتیشی كردەوە كە رۆڵی دامودەزگا ئاینییەكان و حەوزە زانستییەكان گرنگە لەم ڕوەوە.
سەماحەتی داواكاری بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە غەزە دووپات كردەوە لەگەڵ ناردنی كۆمەك و یارمەتی بۆ ئاوارەكان و گەڕاندنەوەیان بۆ شوێنی خۆیان و ئاوەدانكردنەوەی شارەكە جارێكی دیكە، هەروەها داوای لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد كە بەشداری زیاتر و كاریگەر تر بكات بۆ ڕاگرتنی شەڕ ، هەروەها هۆشداری دا لە بەردەوام بوونی شەڕ و هەوڵەكانی قەوارەی زانیۆنی لە فراوانكردنی شەڕەكە و تێكدانی ئەمن و ئاسایشی نێو دەوڵەتی.