• سەماحەتی حەكیم لەگەڵ شاسوار عەبدولواحد شایستەی هەڵبژاردنەكان تاوتوێ دەكات

    2024/ 08 /19 

    سەماحەتی حەكیم لەگەڵ شاسوار عەبدولواحد شایستەی هەڵبژاردنەكان تاوتوێ دەكات

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕیز شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی نەوەی نوێ، لەم دیدارە بیروڕا سەبارەت  پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی عێراق و شایستە داهاتووەكان بەتایبەتی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان ئاڵوگۆڕ كرا، سەماحەتی حەكیم جەختی كردەوە لەسەر بەشداری كردنی هەمووان و پێشكەشكردنی بەرنامەی هەڵبژاردنی باش لەڕووی خزمەتگوزاری و گەشەپێدان و ڕوونیشی كردەوە كە سەقامگیری عێراق بە سەقامگیری سەرجەم پانتاییە ناوخۆییەكان گەرەنتی دەكرێت و بەپێویستی زانی كە ئەو سەقامگیرییەی هەیە بۆ هەمیشەیی بگۆڕێت.

    Related News