• سەماحەتی حەكیم پاڵپشتی خۆی بۆ حكومەت و ڕێڕەوی خزمەتگوزاری دووپات كردەوە

    2024/ 08 /18 

    سەماحەتی حەكیم پاڵپشتی خۆی بۆ حكومەت و ڕێڕەوی خزمەتگوزاری دووپات كردەوە

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە شاندێكی حزبی ئوممە بە سەرۆكایەتی مەحمود ئەلعەگیلی، لەم دیدارە بەڕێز حەكیم دووپاتی كردەوە كە پێویستە دەست بە بنەمای بێ لایەنی و ناوەندگیری  بگیرێت، ڕوونیشی كردەوە كە ئەو بنەمایە دەبێتە گەرەنتی بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان، ئەو ئەزموونەش لە دوو دەیەی ڕابردوو سەلمێنراوە.
    سەماحەتی ئاماژەی بە سەقامگیری ئێستای وڵاتی لە ڕووەكانی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئەمنی كرد و بەگرنگی وەسفكرد و بە پێویستی زانی كە كار لەسەر پاراستنی ئەو سەقامگیرییە بكرێت و هەوڵ بدرێت بۆ سەقامگیری هەمیشەیی بگۆڕدرێت، هەروەها پالپشتی خۆی بۆ حكومەت و ڕێڕەوی خزمەتگوزاری و گەشەسەندن دووپات كردەوە.

    Related News