سەماحەتی حەكیم چاوی بە موهەنەد خەزرەجی كەوت
بەرێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز موهەنەد خزرەجی سەرۆكی پارتی ئەمجاد ئەلوەتەن و پەرلەمانتار كەوت، لەم دیدارە باس لە پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی عێراق و ڕێرەوەكانی ئەنجومەنی نوێنەران لە قۆناغی داهاتوو كرا.
سەماحەتی گرنگی پاڵپشتی كردنی لاوانی دووپات كردەوە و گوتی ئەوان توێژێكی گرنگن و 60% ی كۆمەڵگای عێراقی پێك دەهێنن، داواشی كرد دۆخیان باش بكرێت و سوودیش لە ئێنیرجی و تواناكانیان وەربگیرێت.
سەماحەتی حەكیم ڕوونیشی كردەوە كە پێویستە سەقامگیری ئێستا بە پارێزراوی بمێنێتەوە و هەمووان بەرپرسیارێتی هەڵبگرن و بەشداری بكەن بۆ ئەوەی بۆ سەقامگیرییەكی هەمیشەیی بگۆڕدرێت، گوتیشی ئەو یاسایانەی تازە دەركراون پشتگیری ئەو بۆچوونە دەكەن جگە لە پالپشتی كردنی حكومەت لە ڕێڕەوی كارەكانی سەبارەت بە گەشپێدان و خزمەتگوزاری.