• سەماحەتی حەكیم چاوی بە بەڕێز حەسەن تۆران سەرۆكی بەرەی توركمانی دەكەوێت

    2024/ 08 /15 

    سەماحەتی حەكیم چاوی بە بەڕێز حەسەن تۆران سەرۆكی بەرەی توركمانی دەكەوێت

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز حەسەن تۆران سەرۆكی بەرەی توركمانی و لەم دیدارە باس لە پێشهاتە سیاسییەكان كرا بەتایبەتی لە پارێزگای كەركووك و  بەڕێزیان جەختی كردەوە لەسەر پاراستنی هاوسەنگی و سەقامگیری و هەوڵدان بۆ ئەوەی بۆ سەقامگیرییەكی هەمیشەیی بگۆڕدرێت، هەروەها بەپێویستی زانی فرەیی شاری كارووك پارێزراو بێت لەبەر ئەوەی وەك عیراقێكی بچووكراوە هەژمار دەكرێت.
    سەماحەتی حەكیم جەختی كردوە لەسەر پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری و هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی گەشەپێدان  لەبەر ئەوەی سەركەوتنی كاری حكومەتە خۆجێیەكان بەشێوەیەكی بەشداری دەكات لەسەركەوتنی حكومەتی ناوەندی و داواشی كرد حكومەتە نێو خۆییەكان سەلاحیەتی دەستووریان پێ بدرێت بۆ ئەوەی بتوانن خزمەت بكەن و سروشتی خزمەتگوزاری پارێزگاكانیان بەرەو پێش ببەن.

    Related News