• سەماحەتی حەكیم چاوی بە كۆمەلێك قوتابی نێردراو بۆ دەرەوە دەكەوێت و داوا دەكات لە بەشە خوێندنی تایبەت و دەگمەن بخوێنن لەوانەی زۆر پێویستن

    2024/ 08 /15 

    سەماحەتی حەكیم چاوی بە كۆمەلێك قوتابی نێردراو بۆ دەرەوە دەكەوێت و داوا دەكات لە بەشە خوێندنی تایبەت و دەگمەن بخوێنن لەوانەی زۆر پێویستن

    بەرێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە كۆمەڵێك قوتابی عێراقی كە بۆ خوێندن بۆ زانكۆكانی دەرەوە نێردراون و چەندین پسپۆریشی لخۆوە گرتوە، بەڕێزیان پیرۆزبایی لێكردن كە وڵات متمانەی پێ بەخشیون لەنێو هەزاران قوتابی بۆ ئەوەی خوێندنیان لەسەر خەرجی و سەپەرشتی دەوڵەتی عێراقی بێت و جەختیشی كردەوە كە ژمارەكە زیاتریش دەكرێت لەبەر ئەوەی ئەو دۆسێیە گرنگ و سەرەكییە بۆ حكومەتی ئێستای عێراق و بۆ قۆناغەكانی داهاتووش، گوتیشی گرنگە كە بایەخ بە خوێندنی پسپۆری تایبەت بە بابەتی گرنگ و پێویست بێت.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە پسپۆری لە زیرەكی دەستكرد و ئەپی تازە وەربگیرێت و جەختی كردەوە لەسەر پێشخستنی تواناكان بۆ ئەوەی بە ئامانجی دیاری كراو بگەین، داواشی كرد پالپشتی لە هەموو ڕوێك پێشكەش بەو قوتابییە نێردراوانە بكرێت و سوودیش لە ئەزموونی زانستی و بەرزی كوالیتی خوێندنیان وەربگیرێت.

    Related News