سەماحەتی حەكیم لەگەڵ سەرۆكی دەستەی دەستپاكی ناوەندی باسی پێشهاتەكانی دۆسێی دەستپاكی دەكات
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نشتمانی لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا چاوی كەوت بە بەڕێز حەیدەر حەنوون سەرۆكی دەستەی دەستپاكی ناوەندی و لەم دیدارەدا باسی پێشهاتەكانی دۆسێی دەستپاكی و ئەركەكانی حكومەت لە گەڕانەوەی پارەكان بۆ گەنجینەی عێراق كرا.
سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی كە نابێت سستی و كەمتەرخەمی لە گەڕانەوەی پارەی گشتی بكرێت لە هەمان كاتدا گوتی نابێت ترس لە گەندەڵی ببێتە هۆكارێك بۆ ئەوەی پرۆژەكان و پلانەكانی گەشەپێدان پەك بخات و دووپاتی كردەوە كە گرنگە بەداتاكردن بۆ بەڕێوەبردنی دۆسێی پارەكان بكرێت و پێویستیشە پرۆگرامەكان و پلانەكان بەشیوەیەك تازە بكرێنەوە كە لەگەڵ پێداویستیەكانی ئەم قۆناغە بگونجێن، داواشی كرد بەدواداچوون بۆ پارە دزراوەكان لە دەرەوەی وڵات بكرێت و بگەڕێندرێتەوە.
سەماحەتی حەكیم داواشی كرد یاساكان تازەبكرێنەوە و یاسای پێویستی دیكەش بۆ نەهێشانی گەندەڵی دەربكرێت و بە گرنگی زانی ڕوونی و شەفافیەت لە دۆسێی بەرەنگاربوونەوە هەبێت و بۆ لایەنی سیاسی و دەستكەوتی سیاسی بەكار نەهێنرێت.