• سەماحەتی حەكیم چاوی بە شێخی شمەری ئەلتۆگە دەكەوێت باسی پەیوەندی مێژووی لەگەڵ ئەو هۆزە دێرینە دەكات

    2024/ 08 /14 

    سەماحەتی حەكیم چاوی بە شێخی شمەری ئەلتۆگە دەكەوێت باسی پەیوەندی مێژووی لەگەڵ ئەو هۆزە دێرینە دەكات

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەرێز صەهیود فالح ئەلسەید  شێخی هەموو شێخەكانی شەمەر ئەتۆگە بەئامادەبوونی فەریق جمیل شەمەری و چەندین كەسایەتی دیاری هۆزەكە بوو، بەڕێز حەكیم باسی لە بیرەوەری و ئەو هەڵوێستانە كرد كە لەگەڵ ئەوانی كۆیكردوونەتەوە، گوتیشی هۆزەكان گرنگی گەورەیان هەیە لە پاراستنی نیشتمان و كۆمەڵگەی عێراقیدا، ئاماژەشی كرد كە عێراق بەهۆی مەرجەعیەتی ئاینی پیرۆز و هۆزە عێراقییەكان و دروشمە حوسێنییەكان پارێزراو بووە.

    سەماحەتی ستایشی جوامێری عیراقییەكانی كرد بەوەی باوەشیان بۆ ملیۆنان سەردانیكەری بۆ مەزاری ئیمامی حوسێن (سڵاوی لێ بێت) كردوەتەوە، گوتیشی ئەو جوامێرییە بەڵگەیەكە لەسەر تێكەڵبوونی كۆمەڵگە بە كەیسی حوسێن.

    Related News