• سەماحەتی حەكیم.. عێراق ڕۆڵێكی گەورەی لە نزیك كردنەوەی بۆچوونەكانی نێوان نەیارەكانی ناوچەكە هەیە

    2024/ 08 /11 

    سەماحەتی حەكیم.. عێراق ڕۆڵێكی گەورەی لە نزیك كردنەوەی بۆچوونەكانی نێوان نەیارەكانی ناوچەكە هەیە

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە شاندێكی سەنتەری ئەلشەرق بۆ زانیاری و توێژینەوەی ستراتیژی، لەم دیدارە باس لە ڕۆڵی سەنتەرەكانی توێژینەوە لە پێشخستنی وڵات كرد ئەویش بە گەیاندنی توێئژینەوە و زانیاری پێویست بەخاوەن بڕیارەكان و ئاماژەی بە ڕۆڵی گەورەی عێراق كرد كە تا ئێستاش دەیگڕێت لە نزیك كردنەوەی بۆچوونەكان لە نێوان نەیارەكانی ناوچەكە، هەروەها دووپاتی كردەوە كە عێراق سیاسەتی كرانەوەی بەرامبەر هەمووان پەیڕەوی كردوە، ئەوەش بەرژەوەندی هەمووان و سەروەری وڵات دەپارێزێت.

    سەماحەتی ڕۆڵی گۆڕانكارییەكانی لە سروشتی دۆخی عێراقی ڕوونكردوەتەوە، كە ئەوەش بووەتە هۆكاری ئەو سەقامگیرییەی ئێستا بەرقەرارە، گوتیشی سەقامكیری ناوچەكە و پەیوەستە بەسەقامگیری وڵاتەكانی، ئاماژەشی كرد كە عێراق ڕۆڵی گەورەی گێراوە و دەگێڕێت بۆ ئەوەی بووچوونی نێوان نەیارەكانی ناوچەكە نزیك بكاتەوە، هەروەها دووپاتی كردوە كە عێراق سیاسەتی كرانەوەی بەرامبەر هەمووان پەیڕەو كردوە ، ئەوەش خزمەتی هەموو لایەك و سەروەری وڵات دەكات.

    سەماحەتی سەركۆنەكردنی ئەو پڕۆسە تاوانكارییەی هێزەكانی قەوارەی ئیسرائیلی كرد كە لە بەرەبەیانی ئەمرۆ لەغەزە ئەنجامدرا، هەروەها جەختی كردەوە كە دەبێت شەڕ بوەستێنرێت و گوتی جیهان پەیوەستە بەوەی ئەو شەڕە ڕابگرێت، ئەستۆی ئەو تاوانانەشی كە رۆژانە بەرامبەر منداڵان و ژنان و خەڵكی سڤیل دەكرێت خستە سەر كۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی و دامو دەزگایەكانی.

    Related News