سەماحەتی حەكیم داوا دەكات بەدواچوون بۆ دەرچەكانی كۆنفرانسەكانی تایبەت بەژنان بكرێت و بابەتە تەشریعی و تەنفیزییەكانیش جیابكرێنەوە
لەپەراوێزی كۆنفرانسی رۆژی ئیسلامی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندەتیژی دەرهەق بە ژنان، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە كۆمەڵێك نوێنەرانی ئافرەت لە پێكهاتە عێراقییەكان، بەرێزیان ستایشی ڕۆڵی ئافەرتی لە كۆمەڵگەی عێراقی كرد و هەروەها ستایشی سووبوونی لەسەر وەرگرتنی مافە یاسایی و ڕەواكانی خۆی كرد.
سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر بەدوا چوون لەسەر دەرچە و ڕاسپاردەكانی كۆنگرەی تایبەت بە ئافرەتان و جیاكردنەوەی ئەو شتانەی ئەركی تەشریعین لەگەڵ ئەركی تەنفیزی و داوای كرد ئافرەتە دەربازبووەكانی شەڕی داش مافی یاسایی خۆیان پێ بدرێت و قەرەبوو بكرێنەوە لەسەر ئەوەی بەرامبەریان كراوە لە پێشێلكاری مافەكان و شكۆیان، هەروەها بە پێویستە كەشێكی كۆمەلایەتی گونجاویان بۆ دابین بكەین و ئاوارەكان بگەڕێنەوە و كۆتایی بە دۆسێی ئاوارەبوون بە تەواوی بهێنین.