• سەماحەتی حەكیم لەسەر جیهان پێویستە حكومەتی داگیركەری ئیسڕائیل دەمكوت بكەن و پەرەسەندن هەر بە زیندانی كراوی لە ناوچەكە نامێنێتەوە

    2024/ 08 /06 

    سەماحەتی حەكیم لەسەر جیهان پێویستە حكومەتی داگیركەری ئیسڕائیل دەمكوت بكەن و پەرەسەندن هەر بە زیندانی كراوی لە ناوچەكە نامێنێتەوە

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دوڵەتی نیشتمانی چاوی بە بەڕێز ماوریسیۆ كریكانتی باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق كەوت بە بۆنەی تەواو بوونی ئەركەكەی وەك سەرۆكی نێردەی ولاتەكەی لە عێراق ، سەماحەتی هیوای سەركەوتنی لە ئەركی داهاتووی بۆ خواست و لەم دیدارە باسی پێشهاتی دۆخی سیاسی  عێراق و ناوچەكە و پەیوەندی دوو قۆڵی بەغدا و رۆما كرا.

    سەماحەتی سروشتی ئەو سەقامگیرییەی ئێستا و گرنگی گۆڕینی بۆ سەقامگیری هەمیشەیی خستە ڕوو و هەورەها پاڵپشتی خۆی بۆ حكومەتی سەرۆك سوودانی و هەنگاوە پڕاكتیكییەكان لە بواری بنیاتنان و پەرەپێدان و ئاوەداكردنەوە و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری  و جووڵە پێكردنی كەرتەكانی وەبەرهێنان  و پیشەسازی كرد و جەختی كردوە لەسەر گرنگی سوود وەرگرتن لە ئەزموونی ئیتالیا لە پیشەسازی و كشتوكاڵدا و داوای كرد هاریكاری پتەوبكرێت لەنێوان هەردوو وڵات و ئەزموونیش لەهەموو بوارەكان ئاڵوگۆڕ بكرێت.

    سەبارەت بە قەیڕانی غەزە سەماحەتی گوتی جیهان داوا لێكراوە كە هەڵوێستی سەبارەت بە ئەوەی لە غەزە دەگوزەرێت هەبێت بۆ ئەوەی ماكینەی كوشتنی دەوروبەری خەڵكی بێ تاوان بوەستێنرێت كە تا ئێستا 10 مانگە بەردەوامە و گوتیشی دەبێت پەرەسەندن ڕابگیرێت  لەبەر ئەوەی ئەوە هەر بەزیندانی كراوی جوگرافیای ناوچەكە نامێنێتەوە، داواشی كرد شەڕ بە تەواوی ڕابگیرێت و هاوكاری بچێتە شارەكە و ئاوەرەكان بگەڕێنەوە و حكومەتی داگیركاری ئیسرائیلیش دەمكوت بكرێت لەبەر ئەوەی تەنها بە بنەما و سیاسیەتی كوشتن و تۆقاندن و تیرۆر كردن مامەڵە دەكات.

    Related News