سەماحەتی حەكیم .. بەردەوامی سەقامگیری عێراق لە بەرژەوەندی ناوچەكە و هەموو جیهانە
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕێز گلین ماینز بالیۆزی ئوسترالیا لە عێراق كرد، لەم دیدارە باسی پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە و پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان عێراق و ئوسترالیا و پێشهاتەكانی غەزە كرا، سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە پتەوكردنی پەیوەندییەكانی دوو قۆڵی و ڕێگاكانی وەبەرهێنان و خاڵە هاوبەشەكانی نێوان هەردوو ولات گرنگە، هەروەها ئەكتیڤكردنی كەرتی كشتوكاڵی لە عێراق گرنگی تایبەتی هەیە، گوتیشی پێویستە ئەو كەرتە گرنگە پاڵپشتی بكرێت و سوود لە ئەزموونی وڵاتە پێشكەوتوەكانی ئەم بوارە وەربگیرێت كە ئوسترالیا یەكە لەوانە و بەپێویستی زانی كە باشترین رێگا بۆ بەڕێوەبردنی ئاو پەیڕەوی بكرێت.
سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر پاراستنی سەقامگیری عێراق و گوتیشی ئەوە گرنگە بۆ بەرژەوەندی سەقامگیری ناوچەكە و هەموو جیهان، ئاماژەشی كرد كە بنەماكانی ئەو سەقامگیرییە خۆی لە پێشهاتە ئەرێنییەكان لە ڕووی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئەمنی دەبینیتەوە.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە پاڵپشتی حكومەت دەكات لە جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومی لە دابین كردنی خزمەتگوزاری و دابین كردنی هەلی كار و باشكردنی دۆخی لاوان و پاڵپشتی كردنیان، هەورەها دووپاتی كردەوە كە پاڵپشتی پلانەكانی گەشەسەندنی ئاستی دانیشتوان دەكات و گوتیشی عێراق هەلی بەنرخی هەیە بۆیە پێویستە سەقامگیری بەردەوام بێت و بۆ سەقامگیرییەكی بەردەوام بگۆڕێت.
سەماحەتی جەختی لەسەر كۆتایی پێ هێنانی قەیڕانی غەزە كردەوە، لەگەڵ پێویستی وەستاندنی كۆمەڵ كوژی و جینوساید كە گەلی فەلەستینی ڕووبەڕووی دەبێتەوە، لێرەش بەرپرسیارێتی خستە سەر كۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی بۆ كۆتایی پێ هێنانی قەیڕانی مرۆیی و كاردانەوەی لەسەر داڕمانی بەهاكان گوتیشی هەموو بێ دەنگ دەبن كاتێك كوشتن و وێرانكردن رۆژانە لەلایەن قەوارەی زایۆنی دژی فەلەستینییەكان ئەنجام دەدرێت.