سەماحەتی حەكیم لە دیداری كاردینال ساكۆ : ئاینەكان و تایفەكان پردی ئێمەن بەرەو جیهان
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕێز كاردینال ڕافئێل لویس ساكۆ بەتریاریكی كلدانییەكان لە عێراق و جیهان كرد.
لەم دیدارە باسی پێشهاتە گشتیەكان كرا بەتایبەتی ئەو كاروبارەی تایبەتە بە كریستیانەكان لە عێراق، سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە شانازی بە پێكهاتەی مەسیحی بەڕێز و قووڵی پەیوەندی مێژوویی لەگەڵیان دەكات، ڕوونیشی كردەوە كە ئەوان بە ژمارەیان ناپێورێن بەڵكو ئەوان زیادەیەكی بە كوالیتین بۆ پێكهاتەكانی عێراق و رۆشەنبیری وڵات، لەبەر ئەوەی ئاینەكان و تایفەكان لە عێراق پردێكن بەرەو هەموو جیهان.
سەماحەتی داوای لە كریستیانەكان كرد دەست بەخاك و نیشتمانیان بگرن و كۆچبەرانیش بە خواستی خۆیان بگەڕێنەوە، جەختیشی كرد لەسەر پێویستی تەبایی كۆمەلایەتی و ڕێز لە نێوان هەموو ئاینەكان و تایفەكان بەتایبەتی كریستیانەكان و گوتیشی دەبێت ڕێز لە دامودەزگا و كەسایەتیە ئاینییەكان بگیرێت، ئاماژەشی كرد كە پێویستە شانازی بكەین بەوەی بەدەستهاتوە و شتی ئەرێنی و باش لەكۆمەڵگا بڵاوبكەینەوە و بەگرنگی زانی دام و دەزگا ئاینییەكان و كۆمەڵایەتیەكان لم بوارە رۆڵی خۆیان بگێرن.
سەبارەت بە پێشهاتەكانی دۆخی غەزە ، سەماحەتی سەرسوڕمانی خۆی پیشان دا لەمەڕ بێ دەنگی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سەبارەت بەو تاوانانەی رۆژانە دەرهەق گەلی فەلەستینی ئەنجام دەدرێت، هەروەها سەركۆنەی كردارەكانی ئەم دواییەی ئیسڕائیلی كرد كە بەرەو فراوانكردنی بازنەی شەڕەكە هەنگاو دەنێت.
وحول تطورات الأوضاع في غزة، عبر سماحته عن استغرابه لصمت المجتمع الدولي على الجرائم اليومية بحق الشعب الفلسطيني، وجدد إدانته للانتهاكات الإسرائيلية الأخيرة التي تدفع باتجاه توسيع دائرة الصراع في المنطقة.