• سەماحەتی حەكیم لەگەڵ ئەبوڕیشە پالپشتی حكومەتە نێوخۆییەكان و پاراستنی سەقامگیری عێراق تاوتوێ دەكات

    2024/ 08 /04 

    سەماحەتی حەكیم لەگەڵ ئەبوڕیشە پالپشتی حكومەتە نێوخۆییەكان و پاراستنی سەقامگیری عێراق تاوتوێ دەكات

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە بەڕێز شێخ ئەبو ڕیشە سەرۆكی سەحوەی كرد و لەم دیدارە باس لە سەقامگیری عێراق و پالپشتی كردنی حكومەتە نێوخۆییەكان كرا، هەروەها هەردوو لا بیروڕایان ئاڵوگۆڕ كرد سەبارەت بە دۆخی سیاسی ، سەماحەتی گوتی پاراستنی سەقامگیری ئێستا بەرپرسیارێتی هەمووانە، هەروەها دووپاتی كردەوە كە گرنگە پالپشتی حكومەتە نێوخۆییەكان بكرێت و دەستەلاتی دەستووریان پێ بدرێت تا بتوانن بەرنامەی خزمەتگوزاری خۆیان جێبەجێبكەن و پڕۆژەكان تەواو بكەن و تیشك بخەنە سەر ژێرخان.

    سەبارەت بە ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێز حەكیم گرنگی هەڵبژاردنی سەرۆكێكی تازەی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بە گرنگ وەسف كرد و داوای دووپات كردەوە كە پیكهاتەی سوننەی بەڕێز ڕێك بكەون بۆ ئەوەی كارئاسانی بۆ هاوبەشانی لە نیشتمان بكرێت و داواشی كرد كەسایەتیەك هەڵبژێرن كە بڕوای بە سیستەمی سیاسی و فرەیی و نا مەركەزییەتی ئیداری هەبێت.

    Related News