• سەماحەتی حەكیم داوا دەكات تەواوكاری لە نێوان ئەكادیمییەكان و دامودەزگاكانی دەوڵەت هەبێت بۆ چارەسەری كێشەكانی دەوڵەت

    2024/ 07 /31 

    سەماحەتی حەكیم داوا دەكات تەواوكاری لە نێوان ئەكادیمییەكان و دامودەزگاكانی دەوڵەت هەبێت بۆ چارەسەری كێشەكانی دەوڵەت

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە دكتۆر عەلی موسەیر نەقیبی ئەكادیمیاكانی عێراق، لەم دیدارە سەماحەتی جەختی لەسەر ڕۆڵی ئەكادیمی لە عێراق كرد، گوتیشی ئەم توێژە گرنگی خۆیان هەیە لە پاڵپشتی كردنی دەوڵەت و دامودەزگایەكانی و تەواوكاری لەنێوانیان لە خستنە ڕووی بیروڕا و بیرۆكە و چارەسەركردنی هەندێك كێشەی هەڵپەسێردراو و بۆماوە لە قۆناغەكانی پێشوودا، ڕوونیشی كردەوە كە ئەكادیمییەكان و دامودەزگایەكانی توێژینەوە دەبێت دەستپێشخەر بن و لە وەرگرتنی ڕۆڵ و پێشنیار كردنی چارەسەر بۆ كێشەكان.

    سەماحەتی داوای گرنگیدانی بە ئەکادیمیستەکان و دابینکردنی ژینگەیەکی گونجاوی کارکردنی كرد و داوای پێدانی مافە سروشتییەکانیانی وەک پارچە زەوی و ئاسانکاری دارایی و هەموو ئەو شتانەی كرد کەدەبێتە هۆی باشترکردنی بارودۆخی ژیانیان.

    Related News