سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە گرنگە زانایانی ئاینی ڕۆڵیان لە لێبوردەیی و ناوەندگیری هەبێت
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز فەزیلەتی شێخ مەهدی ئەلسمێدعی ، لەم دیدارە بیروڕا ئاڵوگۆر كرا لەسەر پێشهاتی دۆخی كۆمەلایەتی و ئەو ڕكابەرییانەی ڕووبەڕووی كۆمەڵگا دەبێتەوە، سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە دەبێت یەكڕیز بن و هەموو داوایە خراپەكان ڕەت بكەنەوە، چونكە ئەوانە لێكمان جیادەكاتەوە و كۆمان ناكاتەوە، هەروەها گرنگی و ڕۆڵی زاناكانی ئاینی خستە ڕوو لە بڵاوكردنەوەی لێبوردەیی و بڵاكردنەوەی ناوەندگیری و بێ لایەنی.
سەماحەتی ڕوونی كردەوە كە پێوستە ڕووبەڕووی ئەو دیاردە كۆمەڵایەتییانە بكرێت كە چەند توێژێكیان كردوەتە ئامانج لەوانە توێژی لاوان، داواشی كرد شێوازەكانی گوتاری ئاینی بەشێوەیەكی تازە بێت كە بتوانێت ئامۆژگاری و ڕێنماییەكان بەباشی بگەیەنێت.