سەماحەتی حەكیم .. دیوانییە هەڵمەتێكی ئاوەدانكردنەوەی لەبەر دەمە كە سروشتی خزمەتگوزاری دەگۆڕێت گەر بەپێی ئەو پلانە بڕوات كە بۆی دانراوە
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی پارێزگای دیوانییە كە بەسەرۆكایەتی شێخ زوهێر شەعلان بوو، لەم دیدارە باس لە پێشهاتە كۆمەلایەتی و خزمەتگوزارییەكانی شاری دیوانییە كرا، سەماحەتی ڕوونی كردەوە كە دیوانییە هەڵمەتێكی نایابی ئاوەدانكردنەوەی لەبەر دەمە لە ڕووی خزمەتگوزاری و ئاوەدان كردنەوە ئەگەر بەپێی پلانەكان بڕوات.
سەماحەتی دووپاتیشی كردەوە كە پێوستە تایبەتمەندییەكانی پارێزگاكە لە ڕووەكانی پشتوكاڵ و پیشەسازی و ئابووری پاڵپشت بكرێت، بۆ ئەوەی كارگەكان بەكار بخرێنەوە و وەبەرهێنەرانیش بێن و كەشێكی ئاسوودەیان بۆ بڕەخسێنین، هەروەها جەختی كرد لەسەر وەرگرتنی مۆڵەتی ئیداری بەپێی بنەمای لامەركەزیەت كە لەدەستوور هاتوە، هەروەها داوای كرد كێشەی كەمی ئاو چارەسەر بكرێت بەبەكارهێنانی ئامێری مۆدێرن و تازە لە ئاودان بۆ ئەوەی ئاو بە باشترین شێوە بەكاربهێنریت.