سەماحەتی حەكیم بۆ شاندی دەزگای ئەوروپیبۆ گفتوگۆ.. عێراق ڕكابەری سەختی بەڕێكرد ئەگەر ولاتی دیكە بەسەری هاتبا ئێستا لەبوون نەدەما
لەمیانەی چاوپێكەوتنی شاندێكی دەزگای ئەوروپی بۆ گفتوگۆ و گەشەپێدان بەسەرۆكایەتی بەڕێز عەلا ئەلبەهادلی بەریز سەید حەكیم سەرۆكی هێزەكانی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی نیشتمانی لەگەڵ ئامادەبووان بیروڕای گۆڕیەوە سەبارەت بە دۆخ و پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە و سروشتی ئەزموونی عێراقی و سیستەمی سیاسی و ئەو ڕكابەرییانەی ڕووبەڕووی هاتنەوە، لەگەڵ نووسینەوەی دەستووریش و ڕوونی كردەوە كە عێراق ڕكابەری مانەوەی هەبوو، ئەوەی عێراق بەسەری هات هەر وڵاتێكی دیكە بوایە ئەوایە ئێستا بوونی نەدەبوو.
هەروەها سەماحەتی جەختی لەوە کردەوە کە دەستووری عێراق بەشێوەیەک نووسراوە کە هەموو خواستەکانی گەلی عێراق لەبەرچاو بگرێت و سەقامگیریی سیاسی و کۆمەلایەتی و ئەمنی ئێستا لەئەنجامی قوربانیدانی گەلی عێراق لەهەموو پێکهاتەکانەوە هاتووە و ئاماژەی بەوەشکرد کە عێراق ڕۆڵی هەیە لەکۆکردنەوەی بیروبۆچوونی لایەنەکانی ناوچەکە و گوتی ئاسایشی عێراق ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر ئاسایشی هەرێم و بەپێچەوانەشەوە هەیەو داوای دیالۆگی بەردەوامی کرد بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان وڵاتانی ناوچەکە.
سەبارەت بە قەیرانی غەززەدا بەڕێز حەكیم داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد دەستبەجێ دەستێوەردان بکەن بۆ ڕاگرتنی شەڕی قڕکەر لە دژی گەلی فەلەستین و داوای لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرد سروشتی قەیرانی غەززە بۆ ڕای گشتی نێودەوڵەتی ڕوون بکەنەوە.