سەماحەتی حەكیم چاوی بە شاندێكی یەكێتی پەرلەمانتاران دەكەوێت
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە شاندێكی یەكێتی پەرلەمانتاران كەوت كە بەسەرۆكایەتی بەڕێز مونتەسر ئەلئمارە بوو، لەم دیدارە باس لە پێشهاتەكانی سروشتی عێراق و چۆنیەتی سوود وەرگرتن لە ئەزموونی پەرلەمانتارانی پێشوو كرا.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە پێویستە پاڵپشتی ئەو سەقامگیرییەی ئێستای وڵات بكرێت و كار بۆ گۆڕینی بۆ هەمیشەیی بكرێت، هەروەها باسی گرنگی پاڵپشتی كردنی حكومەت كرد بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەی خزمەتگوزاری، جەختیشی كردەوە لەسەر قۆستنەوەی سەقامگیری بۆ دانانی یاسای گرنگ، داواشی كرد ئەزموون و تاقیكردنەوە و ڕكابەرییەكانی عێراق پێی تێپەڕ بوو بە خەڵكی بناسێنن.