• شێخ قەیس خەزعەلی و بەڕێز ئاراس حەبیب و بەڕێز حەسەن تۆران پیرۆزبایی حەوتەمین یادی دامەزراندنی ڕەوتی حیكمە لە بەرێز سەید ئەلحەكیم دەكەن

    2024/ 07 /25 

    شێخ قەیس خەزعەلی و بەڕێز ئاراس حەبیب و بەڕێز حەسەن تۆران پیرۆزبایی حەوتەمین یادی دامەزراندنی ڕەوتی حیكمە لە بەرێز سەید ئەلحەكیم دەكەن

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی و سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چەند بروسەكەیەكی پیرۆزبایی لە سەماحەتی شێخ قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسائبی ئەهلی حەق و بەڕێز ئاراس حەبیب سەرۆكی كۆنگرەی نیشتمانی عێراقی و بەڕێز حەسەن تۆران سەرۆكی بەرەی توركمانی پێگەیشت كە بەبۆنەی یادی حەوتەمین یادی دامەزرامدنی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی ئاڕاستەی كرابوو.

    لەناوەڕۆكی بروسكەكان هاتوە، دوای پیرۆزبایی و ستایشی رۆڵی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە دیمەنی سیاسی و ئامادەبوونی وەك كۆڵەكەیەكی سەرەكی لە پرۆسەی سیاسی و بەردەوام دانی هاوسەنگی و پاراستنی مافەكتنی هەمووان و ڕۆڵی لە بەهای نیشتمانی و هاوڵاتای بوون و بڵاوكردنەوەی بەهای لێبوردن و هاریكاری لەنێو هەموواندا.
    جێی ئاماژەیە، ڕەوتی حیكمە لە 24 مانگی تەمووزی ساڵی 2017 بە ڕاگەیانراوێكی فەرمی تەلەفزیۆنی لەسەر زاری سەماحەتی سەید حەكیم ڕاگەیەنرا.

    ئەوەش دەقی برووسەكەكانە:

    سڵاو و ڕەحمەتی خودای گەورەتان لێبێت

    گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی برایانمان لەڕەوتی حیكمەی نیشتمانی دەكەین لەسەرووی هەمووان بەڕێزسەماحەتی عەمار حەكیم بەبۆنەی حەوتەمین یادی دامەزراندنی ڕەوتەكەیان، بەو بۆنەیە هیواخوازین سەركەوتوو بن لە بەدی هێنانی ئامانجە نیشتمانییەكان كە گەلی عێراقی بەڕێز هیوای بۆ خوازێت، هەروەها هیوادارین هاوكاری و یەكبوونی هەڵوێستەكان بۆ خزمەتی سەقامگیری عێراق و ئاسایشەكەی هەبێت، هەروەها پرۆسەی سیاسی پەرەی پێبدرێت.

    لەگەڵ ئەوپەڕی ڕێزم

    قەیس ئەلخەزعەلی
    ئەمینداری گشتی ڕەوتی عەسائیبی ئەهلی حەق 
    بەغدا 
    16 موحەرم 1446 كۆچی


    —————————————

    سەماحەتی سەید عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی

    سڵاو و ڕەحمەتی خودای گەورەتان لێبێت

    خۆشحاڵ دەبم گەر پیرۆزبایی حەوتەمین یاری ڕاگەیاندنی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانیتان لێبكەم، ئەوە وەك گەیاندنێك بوو لەنێوان مێژوو و ئێستادا، هەروەها هاوسەنگی بوو نێوان حوكم كردن و ناوەندگیری، گوتارێكی كامڵ بوو كە گوزارشتی لە زۆر لە هێزە نیشتمانییەكانی گۆڕەپانی سیاسی عێراقی دەكرد، ئەو بۆنەیە دەقۆزمەوە تا بە سەماحتتان بڵێم گەرمترین و خۆشترین پیرۆزبایی ئاراستەی هەموو كادیرانی بەڕیزتان دەكەم وهیوادارم سەركەوتوو بن لە نوێنەرایەتی كردنی ئیرادی گەل و داكۆكی كردن لە دەستكەوتەكان و ئامانجەكانی.

    لەگەڵ ئەو پەڕی ڕێزمان
    ئاراس حەبیب 
    ئەمینداری گشتی كۆنگرەی نیشتمانی عێراقی
    24 ی تەمووزی 2024
    مع جزيل الشكر والتقدير

     

    ————————————————

    سەماحەتی سەید عەمار ئەلحەكیمی بەڕێز
    سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی 
    سلاو و ڕەحمەتی خودای گەورەتان لێبیت

    خۆشحاڵم كە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەتان بكەم بە بۆنەی هاتنی یادی حەوتەمین ساڵەی دامەزراندنی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی، هەروەها ئەوپەڕی ڕێز و ستایشم دەردەبڕم بۆ ئەو ڕۆڵە سەرەكییەی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە هاوكێشەی سیاسی دەیگێڕێت، ئەویش لە ڕێگە پتەوكردنی گفتوگۆكان لەنێوان هاوبەشانی نیشتماندا.

    ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی بەدرێژایی ساڵان سەلماندوویەتی كە كۆڵەكەیەكی سەرەكییە بۆ پاڵپشتی پڕۆسەی سیاسی و بەدی هێنانی هاوسەنگی لە نێوان هەموو پێكهاتە عێراقییەكان، گوتیشی ئەركەكانتان بۆ پتەوكردنی بەهای لێبوردن و هاریكاری و ستایشی هەموو ڕێز و ستایشی.

    هیوای بەختێكی باش و سەركەوتن لەهەوڵە هێرخوازییەكانتان دەكەین


    لەگەڵ ئەو پەڕی ڕێز

    حەسەن تۆران
    سەرۆكی بەرەی توركمانی 
    سەرۆكی لیستی بەرەی توركمانی عێراقی یەكگرتوو

    Related News