• سەماحەتی حەكیم داوای ئامادەبوونی مەیدانی و پەیوەندی كردن بە هاوڵاتیان دەكات

    2024/ 07 /24 

    سەماحەتی حەكیم داوای ئامادەبوونی مەیدانی و پەیوەندی كردن بە هاوڵاتیان دەكات

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە كۆمەڵێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای بەسرەی فەیحا و لەوێ گوێبیستی پلان و ڕكابەرییەكانیان بوو، هەروەها جەختی كردەوە لەسەر پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتی بەسرە و بۆ بەردەوام بوونی چەرخی ئاوەدان كردنەوە و گەشەپێدان و ڕكابەرییەكان و كاركردن بۆ وەرگرتنەوەی دەستەلاتەكانی حكومەتی نێوخۆیی و كارپێكردن بە نا مەركەزییەت.

    سەماحەتی تەواوكاری ڕۆڵەكانی نێوان پارێزگاران و ئەنجومەنی پارێزگاكانی ڕوونكردەوە و داوای كرد ئامەبوونی مەیدانی و پەیوەندی كردن ب هاوڵاتیان هەبێت و رۆڵی چاودێری كردنیش لە ئەنجومەنی پارێزگا ئەكتیڤ بكرێتەوە، هەروەها چاودێری پرۆژەی وەزارەتەكان بكرێت و لە خێرایی جێبەجێكردنی پالپشت بێت و تەگەرەكانی كەم بكاتەوە.
    سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوەكە گرنگە شتی باش ئەرێنی بڵاو بكرێتەوە و گەشبینی هەبێت و زمانی نائومێدی بەجێبهێڵن و شانازی بەو دەستكەوتانە بكەن كە بەدی هاتوون.

    Related News