• بەبۆنەی یادەوەری حەوتەمی دامەزاراندنی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی : سەماحەتی حەكیم بروسكەیەكی پیرۆزبایی سەرۆككۆمار و سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستانی پێگەیشت

    2024/ 07 /24 

    بەبۆنەی یادەوەری حەوتەمی دامەزاراندنی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی : سەماحەتی حەكیم بروسكەیەكی پیرۆزبایی سەرۆككۆمار و سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستانی پێگەیشت

    بەڕێز عمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی و سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی دوو بروسكەی پیرۆزبایی بۆ بۆنەی حەوتەمین یادی دامەزاراندنی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لەبەڕێز دكتۆر عەبدولەتیف رەشیدی سەرۆككۆمار و بەڕێز بافل تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان  پێگەیشت.

    لەم بروسكەیەدا سەرۆككۆمار دووپاتی كردەوە و ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ ئەوەی لەهەموو بوارەكان هاوكار بێت بۆ ئەوەی گەشەپێدانی تەواو لە هەموو بوارەكانی ژیان خزمەتگوزاری بۆ  ڕۆڵەكانی عێراقی خۆشەویست فەراهام بكرێت.

    هەروەها بەڕێز بافل تاڵەبانیش لە لای خۆیەوە گوتی كە ئەو بۆنەیە جارێكی دیكە یادەوەرییەكانی خەبات و تێكۆشانی رۆڵەكانی حیكمە دژی دیكتاتۆریەت و بنیاتنانی بناغەی ئازادی و دیموكراتیەیت  لە عێراق تازە دەكاتەوە، هەورەها شانازی خۆی دەربڕی بەو پەیوەندییە مێژووییە چەسباوەی كە ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی بە یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەبەستێتەوە و داواشی كرد پتەوتر بكرێت و سماحەتی حەكیمیش هەمیشە بەردەوام بێت و ساغ بێت بۆ بەرژەوەندی نیشتمان و گەلەكەی.

    ئەوەی خوارەوەش دەقی دوو بروسكەكەیە: 
    بەڕێز سەماحەتی عەمار حەكیم  سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی

    سڵاو و ڕەحەمەتی خودای گەورەتان لێبێت

    بەبۆنەی حەوتەمین یادەوەری دامەزراندنی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی ، خۆشحاڵین كە ڕوو لە ئێوە بكەین لە ڕێگای ئێوە پیرۆزباییمان بەهەموو برایان و خوشكانی ڕەوتەكەتان بگەیەنین، بەم بۆنەیە پیرۆزبایی و ڕاستترین هیواكان بە تەندروستی و سەركەوتن لە بەدی هێنانی هەموو ئامانجە نیشتمانییەكانتان بۆ ئێوە دەخوازم.

    ئەو هەلە خۆشە دەقۆزمەوە تا ئامادەییمان دووپات بكەینەوە بۆ هاوكاری كردنی تەواو لە سەرجەم ئەو بوارانەی هیوا و ئامانجەكانی گەلی خۆشەویستمان دەهێنێتە دیلە دابین كردنی خزمەتگوزاری و هێنانە دی گەشەپێدانی گشتی لەسەرجەم لایەنەكانی ژیان بۆ خزمەتكردنی ڕۆڵەكانی عێراقی خۆشەویست.

    هەموو ساڵێك باش بن و لەخۆشی دابن

    دكتۆر عەبدولەتیف جەمال رەشید

    *********************


    سەماحەتی سەید عەمار ئەلحەكیم 
    سلاو  و ڕەحمەتی خودای گەورەتان لێبێت

    خۆشحاڵم كەئەو پەڕی پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەماحەتتان بكەم و لەڕێگەی ئێوەش پیرۆزبایی خۆم بەبۆنەی حەوتەمین یادی دامەزارندنی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی بە برایان وخوشكان لە ئەندامانی ڕەوتی حیكمەی نیشتمتنی بگەیەنم.
    یادی دامەزارندنی ڕەوتی حیكمە یادەوەرییەكانی خەبات و تێكۆشانی ڕۆڵەكانی ئەم گەلە دژی زوڵم و زۆرداری ڕژێمی دیكتاتۆری و بنیاتنانی بنەماكانی ئازادی و دیموكراتیەت  لەعێراق تازە دەكاتەوە.

    یەكێتی نیشتمانی كوردستان شانازی بەو پەیوەندییە دێرین و مێژوویی و چەسپاوە دەكات لەگەڵ ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی كۆی دەكاتەوە و هیوای پێشكەوتنی زیاتر و سەركەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین و هیوامان ئەوەیە سەماحەتتان هەمیشە بەردەوام و سەركەوتوو بن لەوەی بەرژەوەندی گەل و نیشتمانی تێدایە.

    ئەو پەڕی ڕێزمان قبوول بكەن

    بافل تاڵەبانی 
    سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان

    Related News