• سەماحەتی حەكیم چاوی بە شاندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كەوت

    2024/ 07 /22 

    سەماحەتی حەكیم چاوی بە شاندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كەوت

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە شاندێكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كەوت، لەم دیدارە باس لە پێشهاتە سیاسیەكان و پەیوەندی لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی كوردستان و ئەو وێستگە گرنگانە كرا كە لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی لە مێژووی تازەی عێراق كۆیكردوونەتەوە.
    سەماحەتی جەختی لەسەر گرنگی یەكلایی كردنەوەی دۆسێی حكومەتە نێوخۆییەكان كرد و بەپێویستی زانی  هەماهەنگی لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری هەبێت و كاری ئاوەدانكردنەوە بەردەوامی هەبێت، داواشی كرد حكومەتی خۆجێی پارێزگای كەركووك پێك بهێنرێت و ڕەچاوی هاوسەنگی پێكهاتەكان بكرێت، دووپاتیشی كردەوە كە پالپشتی ڕێڕەوی حكومەتی ناوەندییە لەڕووی خزمەتگوزاری و گەشەپێدان و ئاماژەی كرد كە گرنگە هەڵوەستە لەسەر ئاستی ڕەزامەندی میلیی بكەن كە حكومەت و هێزە سیاسییە پاڵپشتەكان دەستەبەری كردوە و كار لەسەر پتەوكردن و بەردەوامی دەكەن.

    Related News