• سەماحەتی حەكیم چاوی بە شاندێكی ڕێكخراوی بەدر دەكەوێت و باسی تازەترین پێشهاتە سیاسییەكان دەكات

    2024/ 07 /22 

    سەماحەتی حەكیم چاوی بە شاندێكی ڕێكخراوی بەدر دەكەوێت و باسی تازەترین پێشهاتە سیاسییەكان دەكات

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پێشوازی لە شاندێكی ڕێكخراوی بەدر بە سەرۆكایەتی محەمەد ناجی (ابو جاسم العسكری) كرد، لەم دیدارە باس لە پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە و مێژووی هاوبەشیان لەگەڵ یەك لە وێستگە هەستیارەكان كرد، سەماحەتی داوای یەكڕیزی و نەهێشتنی جیاوازییەكانی بیروڕای كرد و گوتی دەبێت كار لەسەر پتەوكردنی ئەو سەقامگیرییە بكرێت كە لەسەر ئاستەكانی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئەمنی بەدی هاتوون، داواكەشی دووپات كردەوە بۆ پالپشتی كردنی حكومەت لە ڕووی جێبەجێكردنی بەرنامەی گەشەپیدان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری، هەروەها بۆ یەكلایی كردنەوەی شایستە نیشتمانییەكان بەتایبەتی پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و یاساكانی ئەو قۆناغە لەوانەی ڕاستەوخۆ بە ژیانی هاوڵاتیان پەیوەستن.

    Related News