• سەماحەتی حەكیم داوای سەرف كردنی بڕێك پارە بۆ پارێزگایە زۆر هەژارەكان دەكات

    2024/ 07 /09 

    سەماحەتی حەكیم داوای سەرف كردنی بڕێك پارە بۆ پارێزگایە زۆر هەژارەكان دەكات

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز خاتوون تەیف سامی وەزیری دارایی و بەڕیزیان سەرەتا گوێبیستی باسیێكی سروشتی دارایی وڵات و ڕۆڵی وەزارەتی لە پاڵپشتیكردنی جووڵەی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان و دابین كردنی گوژمەی دارایی بۆ ئەو كارانە بوو، دواتر دووپاتی كردەوە لە هۆشداریدان سەبارەت بە سیاسەتی دەوڵەتی تاكە داهات و بەباشی زانی كە كەرتەكانی بەرهەم هێنان  وەك پیشەسازی و كشتوكاڵ و گەشتیاری و وەبەرهێنان و تەكنەلۆژیای تازە ئەكتیڤ بكرێت.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە پارێزگاری لە نا مەركەزییەت لە وڵات بكرێت، بەو پێیەی كە لە دەستوور چەسپاوە، هەروەها داوایشی كرد حكومەتە خۆجێیەكان شایستەكانیان پێ بدرێت تا بتوانن بەرنامەی هەڵبژاردنیان جێبەجێكەن و ڕەزامەندی شەقام بەردەوامی هەبێت لەسەر كاری حكومت و هێزە سیاسییەكان، جەختیشی كردەوە لەسەر پاڵپشتی كردنی پارێزگایە زۆر هەژارەكان كەبەپێی ڕێنماییەكانی حكومەت بۆیان دەردەچێت.


    سەماحەتی داوای كرد شایستە داراییەكانی هەموو ئەوانە بدرێت كە مامەڵە لەگەڵ دەوڵەتی عێراقی دەكەن، گوتیشی ئەوە هۆكارە بۆ ئەوەی چەرخی كەرتی تایبەت بجووڵنێت و هەلی كار دابین بكات و فشاری سەر حكومەت و خەرجی گشتی كەم بكاتەوە.
    سەماحەتی داواشی كرد بە سروشتی خاوەن گرێبەستەكان لەگەڵ دەوڵەتی عێراقی بچنەوە بەتایبەتی گرێبەستەكانی بواری پەروەرد و چارەیەكی گونجاو بدۆزنەوە بۆ زامنكردنی مافەكانیان بەشێوەیەك كە هەمووان ئاسوودە بكات.

    Related News