• سەماحەتی حەكیم لەگەڵ عامری باسی پێشهاتە سیاسییەكان دەكات

    2024/ 07 /08 

    سەماحەتی حەكیم لەگەڵ عامری باسی پێشهاتە سیاسییەكان دەكات

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانێتی فەتح و لەم دیدارە بیروڕا ئاڵوگۆڕكرا سەبارەت بە پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە و هەورەها داوا كرا شایستە ئەجومەنی نوێنەران بە دیاری كردنی سەرۆكێكی تازە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجام بدرێت و داوای لە پێكهاتەی سوننەی بەڕیز كرد كە یەكگر بن بۆ ئەوەی كارو ئەركی سەر فڕاكسیۆنەكانی دیكەش ئاسانتر ببێت.
    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كەپاڵپشتی ڕێرەوەكانی سوودانی برا دەكات بەتایبەتی لە بواری  بنیاتنان و ئاوەدان كردنەوە، دووپاتیشی كردەوە كە پێویستە فشاری سەر شانی هاوڵاتیان كەم بكرێتەوە بەتایبەتی كاتێك وەرزی هاوین دەگاتە ئەوپەڕی لووتكەی.
    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە پێویستە شەڕی سەر غەزە بوەستێنرێت و كار لەسەر فراوان نەبوونی بكرێت، هەروەها شارەكە ئاوەدان بكرێتەوە و خەڵكەكەی بگەڕێنەوە، هەروەها بەرپرسیارێتی بەردەوامبوونی شەڕەكەی خستە ئەستۆی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەهۆی بێ دەنگیان بەرامبەر پێشێل كردنی یاسا و عورف و نەریتە نێودەوڵەتییەكان.

    Related News