سەماحەتی حەكیم.. سەردانی سەرۆك وەزیرانی سۆماڵ هەلێكە بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات
بەرێز عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز حەمزە عەبدی بەری سەرۆك وەزیرانی دەوڵەتی سۆمالی فیدرالی و شاندی یاوەریكە پێك هاتبوو لە چەندین وەزیر و ڕاوێژكارانی حكومەتەكەی، بەڕیز حەكیم خۆشحاڵی خۆی بەو سەردانە دەربڕی و گوتی " عێراق وڵاتێكی فرەییە و مێژووێكی كۆن و شارستانێتیەكی مەزنی هەیە و ئێستا پەرۆشە بۆ ئەوەی ڕۆلی مێژوویی خۆی لە ناوچەكە وەربگرێتەوە و پردی هاوڕێتی و گەیاندن بۆ برا عەرەبەكانی درێژ بكات، ڕوونیشی كردەوە كە ئەو سەردانە هەلێكە بۆ ئەوەی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات پتەوتر بكرێت وكاری هاوبەشی زیاتریش لەنێوان هەردوو وڵات ئەكتیڤ ببێت.
لەمیانەی قسەكانی سەماحەتی حەكیم پالپشتی خۆی بۆ حكومەتی سودانی و كرانەوەی بەرامبەر عەرەبەكان پتەوكردنی پەیوەندییەكانی دەربڕی.
هەروەها هیوای خواست وڵاتەكەیان بەشاندێكی سەركردایەتی گەورە لە لووتكەی عەرەبی بەشداربن كە لە بەغدا دەكرێت ، دووپاتیشی كردەوە كە بنەمای ناوەنگیری و بێ لایەنی بەیەك گەیشتن لەناوەڕاست لە پەیوەندییەكانی نێوان گەلانی ناوچەكە دیدێكی ئیسلامی ڕەسەنە.