سەماحەتی حكیم لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا قووڵی پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و تاران بەپزیشكیانی سەرۆكی ئێرانی ڕادەگەیەنێت
لەپەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزكانی دەوڵەتی نیشتمانی لەگەڵ فەخامەتی دكتۆر مەسعود پزیشكیان سەرۆكی تازە هەڵبژێرداوی ئێران، بەڕێز حكیم پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی لێ كرد كە لەساتێكی سەخت دوای شەهید بوونی سەرۆكی پێشوو ئیبراهیم رەئیسی و یاوەرانی (خوا لێیان خۆش بێت) ئەنجامدرا، سەماحەتی گوتشی ڕێژەی بەشداری كردنەكە بەلكەی دەستپێگرتنی گەلی ئێرانە بە دیموكراتی و سیستەمی سیاسی و هیوای خواست تاران لە سەردەمی پزیشكیان زیاتر پێشكەوتن و درەوشانەوە بەخۆیەوە ببینیت و پارێزگاریش لە دەستكەوتەكان بكات.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە پەیوەندییەكان لەگەڵ كۆماری ئیسلامی زۆر قووڵن و پێویستە پتەوتر بكرێت و تایبەتمەندی و هاوبەشە ئاینییەكان و جوگرافی و شارستانێتییەكان لەنێوان هەردوو وڵات بقۆسترێنەوە