• بەئامادەبوونی سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە مەسعود بارزانی كرد

    2024/ 07 /04 

    بەئامادەبوونی سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە مەسعود بارزانی كرد

    بە ئامادەبوونی سەرۆكوەزیران و سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و و شاندی یاوەری كرد، لەم دیدارە باس لە پێشهاتە سیاسیی و ئەمنییەكانی عێراق و ناوچەكەو جیهان كرت، هەروەها باس لە گرنگی بەردەوامبوونی یەك هەڵوێستی نیشتمانی سەبارەت بەهەموو كەیسەكانی پەیوەست بە عێراق و بەرژەوەندی عێراق كرا، بە گرنگ دانرا كە هەوڵە چڕەكان بۆ چارەسەری كێشەی هەڵبژاردنی سەرۆكێكی تازە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران كرا كە تێیدا هێزە سیاسییە پەیوەستەكان هاوكار بن لە چارەسەركردنی.

    هەروەها بۆچوونەكان هاوڕا بوون سەبارەت بە كۆتایی پێ هێنانی دۆسێی هاوپەیمانێتی نێو دەوڵەتی و گۆڕینی ئەو پەیوەندییە بۆ پەیوەندی دۆستانە كە لەسەر ڕێزگرتنی هاوبەش و بەرژەوەندی هاوبەش بێت، هەروەها سەرجەم بەشداربوانی كۆبوونەوەكە خواستیان هەبوو لە بەدواچوونی كەیسە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی ناوەندی و حكومەتی هەرێم و بەپێویستیان زانی بەگوێرەی یاسا و دەستوور چارەسەر بكرێت.

    Related News