سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە دكتۆر بەرهەم ساڵح دەكات و پێشهاتە سیاسییەكانی لەگەڵ تاوتوێ دەكات
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز دكتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆككۆماری پێشوو كەوت و لەم دیدارە بیروڕا سەبارەت بە پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە تاوتوێكرا، هەروەها هەردوو لا ستایشی ئەو هەوڵانەیان كرد كە بووەتە هۆكاری ئەوەی كە ئەو سەقامگیرییەی ئێستا هەیە بەدی بێت لەڕووەكانی سیاسی و كۆمەلایەتی و ئەمنییەوە، هەروەها داوای كرد كە ئەو هۆكارانە زیاتر پاڵپشت بكرێن كە بوونەتە هۆی سەقامگیری و كار لەسەر ئەوەش بكرێت كە ئەوە ببێتە سەقامگیرییەكی هەمیشەیی.
سەبارەت بە دۆسێی پەیوەندی حكومەتی ناوەندی و حكومەتی هەرێم، سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی كە دەستوور پەیڕەوی بكرێت بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان و هەروەها ستایشی ئەو لێك تێگەیشتنانەی كرد كە بووە هۆكاری ئەوەی بڕیاری خشتەی بودجە بدرێت و قەیڕانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش چارەسەر بكات.
سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر بەردەوام بوونی كرانەوەی عێراق بەڕووی وڵاتانی عەرەبی و هەرێمی و نێودەوڵەتی ، گوتیشی ئەو ئەزموونە سەلماندی كە ناوچەكە پێویستی بە سەقامگیری عێراق هەیە وەك پێشینەیەك بۆ سەقامگیرییەكەی و داواشی كرد ئەو گفتوگۆیە بەردەوام بێت بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەكان و بۆ ئەوەی وڵاتان بتوانن چێژ لە خێرات و سامانەكانیان ببینن.