• سەماحەتی حەكیم ستایشی بەرپەرچدانەوەی هەوڵەكانی قەوارەی زایۆنی لە چۆلكردنی غەزە لە دانیشتوانی دەكات

    2024/ 07 /02 

    سەماحەتی حەكیم ستایشی بەرپەرچدانەوەی هەوڵەكانی قەوارەی زایۆنی لە چۆلكردنی غەزە لە دانیشتوانی دەكات

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕێز نەبیل ئەو ڕدێنە گوتەبێژی فەرمی سەرۆكایەتی فەلەستینی و بەڕێز ئەمحەد ڕوێزی باڵیۆزی فەلەستین لە عێراق كرد، سەرەتا بەڕێز ئەبو ڕدێنە پەیامێكی ڕێز و سڵاوی مەحمود عەباس (ئەبومازن)ی سەرۆكی فەلەستینی بە سەماحەتی گەیاندو هەڵوێستەكانی سەبارەت بە كەیسی فەلەستینی بەرز نرخاند.
    لەلایەن خۆیەوە بەڕێز حەكیم هەڵوێستە چەسپاوەكانی سەبارەت بە پاڵپشتی كردنی كەیسی فەلەستینی و سەركۆنە كردنی تاوانەكانی ئیسڕائیلی بەرامبەر كەسوكارمان لە كەرتی غەزە و بەرە دووپات كردەوە، هەورەها بە پێویستی زانی دەستبەجێ شەڕ بوەستێنرێت و هەموو كارەكانی كوشتنی بە بەرنامە كە ماكینەی سەربازی ئیسڕائیلی بێ گوێپێدانی مافەكانی مرۆڤ دەیكات بە زووترین كات بوەستێنرێت.
    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە دۆسێی فەلەستینی ئامادەیە لە سەرجەم دیدارەكانی و پاڵپشتی عێراقی فەرمی و میللی لەسەر هەموو ئاستەكان بەردەوامە بەتایبەتی لە ڕێگەی پێشكەشكردنی یارمەتی بۆ برا فەلەستینییەكان هەورەها ستایشی ئەو هەڵوێستە عەرەبییانەی كرد كە هەوڵەكانی چۆلكردن و ئاوارەكردن و بەتاڵ كردنی كەیسی فەلەستینی بەرپەرچ دایەوە، تا مافی مێژوویی فەلەستینییەكان لەسەر خاكی خۆیان بپارێزێت.

    سەماحەتی هەموو ئەو دوو ڕووییەی لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرامبەر پالپشتی كردنی شەڕی كەرتی غەزە لەڕێگەی پڕچەك كردنی هێزەكانی داگیركەر و گوێپێنەدان لە كوشتنی هەزاران كەس بەهۆی تاوانەكانی ئیسرائیلییەكان لە چەند مانگی ڕابردوو ڕەت كردەوە، 
    هەورەها پاڵپشتی خۆی دەربڕی بۆ هەموو  جموجۆڵی ڕێكخراوە نێو ەوڵەتییەكان كە ئامانجیان ڕاگرتنی شەڕ و بەدوا داچوونە لەسەر ئەوانەی تاوانی جینۆسایدیان لە غەزە ئەنجامداوە.

    Related News