سەماحەتی حەكیم .. ناوەندگیری و بێ لایەنی بنەمایەكە لێی جیا نابینەوە
لەدووەمین كۆنگرەی نوێنەرانی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە دەرەوە كە لەژێر دروشمی " پەیامبەرانی ناوەندگیری" بەڕێوە چوو، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی سروشتی سەقامگیری لە عێراقی بە ناونیشانە ئەمنی و سیاسی و كۆمەلایەتییەكانی ڕوون كردەوە جگە لە كرانەوەی هەرێمی و نێودەوڵەتی ، هەروەها ئاماژەی كرد كە ئەوانە هەمووی بە هۆی ئەو قوربانیانە بەدی هاتوون كە عێراقییەكان بە سەرجەم پێكهاتەكان پێشكەشیان كردوە، سەماحەتی گوتیشی عێراق هاوكێشەی خۆی سەپاند دوای ئەوەی چەندین پرۆژەی سیاسی و ئیعلامی بەرنامە بۆ دارێژراو كە هەموو شتێكیان بە شەیتان كردبوو و كاریان لەسەر ئەوە كردبوو.
سەماحەتی گوتی مەرجەعیەی ئاینی باڵا ڕۆڵێكی گەورەی هەیە لە كۆنتڕۆڵكردنی دۆخەكە و ڕێگا گرتن لە دوژمنان لەبەر ئەوەی عێراق مەینەتی زۆری بینی و ڕكابەری زۆری تێپەڕكرد هەروەها خزمەتكردنی بەعسی سەدامی بۆ تیرۆر مەینەتی زۆری نایەوە، بەڵام فەتوای مەرجەعیەی باڵا هەموو هاوكێشەكەی بەسەر پلانگێڕان هەڵاوگێر كردەوە، لێرەش نابێت رۆڵی هاوڕێیان و دۆستان لەبیر بكەین لەسەرووی هەمووان كۆماری ئیسلامی ئێران.
سەماحەتی ڕوونیشی كردەوە كە ناوەندگیری و بێ لایەنی ئەو بنەمایەیە كە لێی دوور ناكەوینەوە، ئەو بەنەمایەكی عەقائیدییە و بنەمایەكە كە رۆشەنبیری ئیسلامییە.
سەماحەتی داوای كرد خوێندنەوەی ئەرێكی و پێشینە بۆ ڕووداوەكان بكرێت و گوتی ئەوەی ڕوتی حیكمە دەتوانێت بیكات لە ئەنجامی شیكردنەوەی وردی ڕووداوەكانە لەگەڵ بەستنەوەیان بەیەكەوە.
گوتیشی " پێویستە لەسەر هەمووان كار لەسەر بەردەوام بوونی كرانەوە بدەین لەسەر ئاستی ناوخۆیی و دەرەكی بەتایبەتی چینی لاوان كە دەبێت دۆخیان باش بكرێت و پێویستیشە پاڵپشتی ژنان بكرێت و كاری مەیدانی بكرێت، جەختیشی كردەوە لەسەر وەبەرهێنانی حیكمە و قبوول كردنی لە خزمەتكردنی هاوڵاتیان لەهەر شوێنێك بن.
كاری سیاسی دەبێت بەپوختی لەپێناو خودای گەورە بێت و خزمەتی بەندەكانی بكات لەهەر شوێنێك بن و بەهەر توانایەكی بەردەستیش بێت.
سەماحەتی گوتی فەلەستین كەیسێكی سەرەكی عەرەبی و ئیسلامییە، پێویستە هەموو ئامرازە بەردەستەكان بەكار بهێنین بۆ ئەوەی مەزڵومیەتی گەلی فەلەستینی و كارەساتی غەزە بە هەموو شوێنێگ بگەیەنین.