سەماحەتی حەكیم چاوی كەوت بە شاندێكی كوردە فەیلییەكان داوای یەكبوونی ئەو پێكهاتەیەی كرد
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە شاندێكی كوردە فەیلییەكان بەسەرۆكایەتی شێخ ئەسەد فەیلی سەرۆكی كۆنگرەی نیشتمانی كوردە فەیلییەكان، لەم دیدارە پیرۆزبایی جەژنی قوربان و غەدیری لێكردن و سەبارەت بە بەهای جەژنی غەدیر لەڕووی ئیسلامەوە قسەی كرد.
سەماحەتی بڕی ئەو شێوانەی خستەڕوو كە ئەمیری موسڵمانان و بنەمای ڕاستی ڕووبوڕووی بووەتەوە، ئەوە وێرای ئەو قوربانییە زۆرانە و ئازایەتییە و زانستەی پیشانی دا،هەتا خەڵكی شام لەرۆژی ناشتنی كاتی شەهید بوونی لەسەر سەكۆی نوێژكردن گوتیان (ئایا عەلی لە نوێژدا بوو) ئاماژەشی كرد كە سەرجەم تاوانەكان و قسە پڕوپووچەكان كۆتاییان نەهات و ئەویان هەرگیز لەسەر بەردەوام بوونی ڕێڕەوی ڕێگای لای نەداوە.
سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە سیاسەتی پاك ئەو بنەما ئیسلامییە و بنەمای ئەهلی بەیتە (سڵاویان لێ بێت) ڕوونیشی كردەوە كە بناغەی ڕاست كە هات دواتریش بێت بەرهەمەكەی دەدووریتەوە، داواشی كرد دەست بەو بنەمایە بگرن كە بنەمای خەڵكانی باشە.