سەماحەتی حەكیم داوا دەكات پڕۆژە ستراتیژییەكانی ناوچەكە ببێتە هۆكاری ڕاكێشان و یەكبوونی وڵاتەكانی بێت
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پێشوازی لە شاندێكی میدیایی وڵاتی كوێتی دۆست كرد كە لەسەرووی هەمووان بەڕێز عەدنان ئەلراشد سەرۆكی كۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی كوێت و بەرێز یوسف ئەلمەرزوگ سەرنووسەری ڕۆژنامەی ئەنبائی كوێتی بوو، لەم دیدارە بەڕیز فەهد فەزلی كە كارەكانی باڵیۆزی كوێت لە بەغدا بەڕێوە دەبات ئامادە بوو، سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە پەیوەندییەكانی عێراق و كوێت مێژووییە و جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی پەیوەندییەكان نێوان هەردوو وڵات و گەلی دۆست ئەكتی بكرێت.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگی كێشەكانی ناوچەكە بە گفتوگۆ چارەسەر بكرێت و هەمیشە ناوەندگیری وبێ لایەنی باڵ بەسەر تەوەرەكان بكێشێت، داواشی دووپات كردەوە كە وەبەرهێنان لە پڕۆژە ستراتیژییەكانی ناوچەكە بكرێت و ببێتە هۆكاری سەرنجڕاكێشان و یەكبوونی وڵاتەكان لەنێو خۆیاندا.
هەروەها سەماحەتی سروشتی گۆڕانكارییە ئەرێنییەکانی ڕوونکردەوە، چونکە شاندەکەی سەردانیکەر پێشکەوتنە ئەرێنییەکانی دەستنیشانکرد و تێبینی پێشكەوتنی وڵاتەکەی لەڕووی بیناسازی کرد بە بەراورد لەگەڵ سەردانەکانی پێشوودا، بۆ ئەمەش گوتی ئەوە بەهۆی چەند هۆکارێکەوەیە، كە گرنگترینیان سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئەمنییە کە بووە هۆی جوڵاندنی دۆخی بنیاتنانەوە و گەشەپێدان كە ئەوەش بووە هۆكاری ئەوەی ڕەزامەندی خەڵكی بۆ كارەكانی حكومەت بەدەست بهێنێت، هەروەها وڵاتانی ناوچەكە گەیشتنە ئەو بڕوایەی كە سەقامگیری عێراق مەرجێكی سەرەكی سەقامگیری هەموو ناوچەكە و وڵاتەكانیەتی.